په‌رله‌مانتارانى ميسر داواى مافى په‌نابه‌رێتى بۆ گوله‌ن ده‌كه‌ن

پەرلەمانتارانی ميسر له‌ يادداشتێكدا كه‌ بۆ سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانيان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، داوايانكردووه‌، ميسر مافى په‌نابه‌رێتى بداته‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌نى نه‌يارى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان.

K24 – هه‌ولێر:

ئەو داواكارییە لە كاتێكدایە، كە حكومەتی توركیا فەتحوڵڵا گولەن بە پاڵپشتیكردن و پیلانداڕێژەری كودەتا لە دژی حكومەت و دەسەڵاتی ئێستا توركیا تۆمەتبار دەكات.

ھاوكای توركیا داوای رادەستكردنەوەی گولەن لە ئەمریكا دەكات.

ئەمە بێجگە لەوەی پەیوەندی توركیا و ميسر لە دوای گۆڕانی دەسەڵاتی ميسر و لەكارلابردنی سەرۆكی پێشووی ميسر موحه‌ممەد مورسی تێكچووە.

لە دوای شكسھێنانی كودەتای سەربازی توركیاش سەرۆكی توركیا رەخنەی توندی لە سەرۆكی ئێستا ميسر عەبدولفەتاح سیسی گرت و بە كودەتاچی و نادیموكراسی وه‌سفيكرد.