پشتیوان سادق: پارتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه هه‌ر كات ئه‌نجام بدرێت

K24 – هەولێر:
به‌رپرسی نووسینگه‌ی رێكخستنی دهۆكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌رزونزمی تێدایه، ده‌شڵێت، پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌یه هه‌ر كات پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 17ـی ئابی 2023) پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی نووسینگه‌ی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه به‌رزونزمی تێدایه، كه ئه‌مه‌ش سروشتی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان. هیواشی خواست له ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیدا، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه باشتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پارتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه هه‌ر كات پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 17ـی ئابی 2023) پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی و به‌پرسی نووسینگه‌ی رێكخستنی پارتی له دهۆك له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌بۆنه‌ی 77ـمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كه له شاری دهۆك به‌ڕێوچووه، رایگه‌یاند، بادینان قه‌ڵای پارتییه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پارتی 77 ساڵه له خه‌بات و تێكۆشاندایه، له‌و پێناوه‌یه‌شدا بۆ هیچ كات سازشی له مافه‌كانی كورد نه‌كردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كوردایه‌تی و پارتایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی بیرده‌هێنرێته‌وه. گوتیشی، ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی نه‌بووایه، كورد له باشووری كوردستان ئێستا خاوه‌نی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ئارادایه به‌رهه‌می ئه‌و قوربانییه‌یه كه بارزانی و پارتی له‌پێناو كورد و كوردستان داویانه. هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی میراتگری راسته‌قینه‌ی ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی پارتی و بارزانییه و له سایه‌ی حیكمه‌ت و رابه‌رایه‌تی ئه‌و، كوردستان ئاوه‌دانه و گه‌نجه‌كان ئایینده‌ی خۆیان به گه‌شی ده‌بینن.