سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەران و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا کۆبووەوە

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە.

رۆژی پێنجشەممە (17ـی ئابی 2023)، سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانیان تاوتوێکران.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، هەر لەم دیدارەدا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و گرنگترین ئەو یاسایانەی خستەڕوو کە لەم وەرزەی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێن، لەوانەش یاسای نەوت و غاز، یاسای ئەنجومەنی فیدڕاڵی، و یاسای دادگای فیدراڵی.

سەرۆک بارزانی لە وتەیەكدا دووپاتیکردەوە: ئێمە خاوەنی پرسێكی رەواین، لە هەموو قۆناغەكانیشدا لە پڕۆسەی سیاسیدا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی، هاوكات پێویستە مافە دەستوورییەکانی قەوارەی یاسایی و دەستووری کوردستان و گەلەکەی پارێزراو بێت، چونکە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێکی دوور و درێژە لەپێناوی ئازادی.

س