سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئیمارات دەبێتە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکانی ئه‌و وڵاته

K24 – هەولێر:
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئیمارات و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نههیان سه‌رۆكی ئەو وڵاتە، دەبێتە مانشێتی سەرەکی ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 18ـی ئابی 2023)ـی رۆژنامەکانی ئیمارات و گرنگی زۆری پێدەدرێت.
رۆژنامەکانی ئیمارات نووسیویانە: لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و محەممەد بن زاید ئال نەهیان، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کراوە.
محەممەد بن زاید پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارزانی تاووتوێکرد، ئەمە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەی ئه‌لخه‌لیجی ئیماراتییە، هەروەها رۆژنامەکە نووسیویەتی: محەممەد بن زاید له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ئه‌بوزه‌بی به ئاماده‌بوونی شێخ مه‌نسوور بن زاید ئالنههیان جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و جێگری سه‌رۆكوەزیران و وه‌زیری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی، شێخ خالد بن محه‌ممه‌د بن زاید ئالنههایان شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و شێخ حه‌مدان بن محه‌ممه‌د بن زاید ئالنههیان و شێخ محه‌ممه‌د بن حه‌مه‌د بن ته‌حنون ئال نههیان راوێژكاری كاروباری تایبه‌ت به دیوانی سه‌رۆكایه‌تی، گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌مه‌جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كردووە و جەختیشیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کردووەتەوە.
رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیماراتیش لە لاپەرەی سەرەکیدا به بایه‌خه‌وه ئاماژه به گفتوگۆكانی نێوان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات کردووە و نووسیویەتی: له‌دیداری نێوان سه‌رۆكی ئیمارات و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ئه‌بوزه‌بی، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌زۆر بواری جۆاروجۆردا کردووە.
هاوکات رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی لە لاپەرەی سەرەکی تیشكی خستۆته‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئیمارات و نووسیویه‌تی: محه‌ممه‌د بن زاید و مه‌سرور بارزانی گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکان کردووە و نووسیوویه‌تی: هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جێی بایه‌خ و هاوبه‌شی گۆڕیوه‌ته‌وه و گفتوگۆشیان له‌زۆر بواری جۆاروجۆردا كردووه.
دوێنێ پێنجشەممە (17ـی ئابی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له شاری ئەبوزەبی، لە گەڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ‌کران.