مۆسكۆ.. نووسه‌رێكى كورد كۆچی دواییكرد
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، پیر كه‌ره‌م ره‌ش نوسه‌ری به‌ناوبانگی كورد له روسیا، له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
K24 – مۆسكۆ:
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، پیر كه‌ره‌م ره‌ش نوسه‌ری به‌ناوبانگی كورد له روسیا، له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
كه‌ره‌م ره‌ش به یه‌كێك له گرنگترین نوسه‌ر و مێژوونوسه‌كانی كورد داده‌نرێت له روسیا و وڵاتانی كۆنی سۆڤیه‌ت.
ئه‌و یه‌كێك بوو له سكرتێره‌كانی یه‌كێتی نوسه‌رانی روسیا و خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتووك و نوسینه له سه‌ر كورد و مێژووی روسیا.
هه‌روه‌ها له ئه‌كاديمياى هه‌واڵگرى روسيا مامۆستا بووه و ئاواتى بووه سه‌ردانى كوردستان بكات، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى مامۆستاى ئه‌و ئهكاديميايه بووه، رێگه‌ى سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى پێنه‌دراوه.
كه‌ره‌م ره‌ش له 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1936 له گوندێكی كوردی به‌ناوی ئاكۆ له‌ئه‌رمه‌نستان هاتووه‌ته دونیاوه، له‌ساڵی 1963 كۆلێژی رۆژنامه‌وانی له‌زانكۆی لینینگراد ته‌واوكردووه.
ماوه‌ی 15 ساڵ له‌سیبیریا ژیاوه و كاری كردووه، له‌ساڵی 1977 هاتووه‌ته شاری مۆسكۆ سه‌رقاڵی كاری ئه‌ده‌بی و نوسین و مامۆستایی بووه له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی و ئه‌منی.
دواجار له شاری مۆسكۆ له 24ى تهمموز/ يۆليۆى 2016 بۆ یه‌كجاری ماڵئاوایی كرد و واش بڕیاره له شاری مۆسكۆ به‌خاك بسپێردرێت.
