تەقینەوەیەك لە ئەڵمانیا ڕوویدا

كوژراو هەیە

K24 - هەولێر:

لە شاری "ئانسباخ" لە ئەڵمانیا تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەلای كەمی " كەسێك كوژراوە.

پۆلیسی ئەڵمانی ڕایگەیاند" تەقینەوەكە لە چێشتخانەیەكی شاری "ئانسباخ" ی  نزیك شاری نۆرمبۆرگ ڕوویداوە و بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستداوە و" 10 "كەسی دیكەش بریندارن.

ڕۆژنەمەی "زود دویتچە سایتۆنگ" ی ئەڵمانی لەسەر پێگەی ئەلیكترۆنی ڕۆژنامەكە نوسیویەتی" پۆلیس بەشێكی ناوەڕاستی شاری داخستووە و تا ئێستا نازانرێت هۆكاری تەقینەوەكە چییە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە ئەڵمانییەكە كەسێك بەهۆی تەقینەوەكەوە كوژراوە و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

پۆلیسی شارەكەش هەر ئەوەندە قسەیان لەبارەی ڕووداوەكەوە كردووە گوتوویانە" ئاگاداركراوین تەقینەوەیەك لە یەكێك لە چێشتخانەكان ڕوویداوە بەڵام تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.