ئەردۆغان HDP بانگھێشت ناكات
ئەوانەی دیكە ھەموویان بانگھێشتكراون
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، پارتی گەلانی دیمۆكراتیك HDP بۆ كۆبوونەوەی سەرانی پارتە سیاسییەكانی توركیا بانگھێشت ناكات.
ئەردۆغان سەرانی ھەر یەك لە پارتەكانی پارتی گەلی كۆمار CHP و پارتی بزووتنەوەی نەتەویی MHP و پارتی داد و گەشەپێدان AKP بۆ كۆبوونەوەیەك لە كۆشكی سەرۆكایەتی بانگێھشت دەكات، بەڵام ھاو سەرۆكەكانی HDP بانگھێشت نەكراون.
ئەردۆغان بە مەبەستی سوپاسكردنی ھەڵوێستی سەرانی ھەر سێ پارتی لە ماوەی كودەتای سەربازی و ھەروەھا ھەڵسەنگاندنی دوایین پێشھاتەكان، بۆ كۆشكی سەرۆكایەتی بانگھێشتیان كردووە.
رۆژی پاش كودەتای سەربازی ئەردۆغان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرانی ھەردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی CHP و MHP سوپاسی ھەڵوێستیان كرد، بەڵام خۆی لە HDP پاراست.
پێشتر لە كاتی روودانی قەیرانی دروستكردنی كۆشكی سەرۆكایەتی لە رۆژەڤی سیاسی توركیادا، CHP رایگەیاند كۆشكی سەرۆكەیەتی بە فەرمی ناناسێت و ھەرگیز بۆ ھیچ سەردان و رێورەسم و كۆبوونەوەیەك ناچێتە بینای كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا، كە كۆشكەكە ئاماژەیەكە بۆ جیدی بوونی ئەردۆغان لە گۆڕینی سیستەمی حوكم لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی.