به فه‌رمی شێركۆ كه‌ریم و ئاسۆ رۆسته‌م له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوورخرانه‌وه

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق خیسۆس کاساس 23ـی یاریزانی بۆ پاڵه‌وانێتی جامی شای تایله‌ند بانگهێشت كردووه، ئاسۆ رۆسته‌م و شێركۆ كه‌ریمی دوورخستووه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه كاساس ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له یاریزانه‌كان له پشوودان بانگهێشتمان نه‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ی فشاریان له‌سه‌ر دروست نه‌كه‌ین.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20 ئابی 2023، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لیستی كۆتایی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ 49ـه‌مین وه‌شانی پاڵه‌وانێتی جامی شای تایله‌ند بڵاوكرده‌وه كه تێیدا زیاتر پشتی به یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان به‌ستووه و كه‌مترین یاریزانی خوله‌كانی عێراقی بانگهێشت كردووه.
له كۆی 23 یاریزان 17 یاریزانیان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق یاریی ده‌كه‌ن، ته‌نیا یه‌ك یاریزانی كورد میرخاس دۆسكی بانگهێشت كراوه كه له خولی چیكی یاریی ده‌كات.
خیسۆس كاساس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌شداریكردن له جامی شای تایله‌ند بۆ ئێمه زۆر گرینگه، چونكه نزیكمان ده‌كاته‌وه له ركابه‌ریكردنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا، به‌مه‌ش شاره‌زامان ده‌كات له كاتی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و جامی ئاسیا كه رووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵبژاردانه ده‌بینه‌وه.
كاساس ده‌شڵێت: به‌شێك له یاریزانه‌كان له‌وانه سه‌عد ناتق، عه‌لی فائیز و ئالای فازڵ به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و پێكانه‌ی له‌م دواییه هه‌یانبوو بانگهێشتم نه‌كردوون، به‌شێكی دیكه‌ش له یاریزانه‌كان تازه له پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌واوبوونه و له پشوودان.
كاساس گوتیشی: زۆر سووپاسی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌م كه سه‌ربه‌ستییه‌كی ته‌واویان له بڕیاردان پێداوم، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات، چونكه له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌م سه‌دان یاریی شیكاریمان سه‌یركردووه و پاشان بڕیاریی كۆتاییمان له‌سه‌ر لیستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داوه.
