دەمیرتاش: ئه‌ردۆغان جیاكاری ده‌كات
HDP كلیلی دیموكراسی توركیایه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان HDP به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆی رایگه‌یاند سه‌رۆك كۆماری توركیا جیاكاری ده‌كات.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش نیگه‌رانی خۆی له‌وه‌ی ده‌ربڕی كه ئه‌ردۆغان ته‌واوی پارته سیاسییه‌كان ناو په‌رله‌مانی توركیا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشت كردووه، بێجگه له HDP.
ده‌میرتاش بانگهێشت كردنی هه‌رسێ پارتی ناو په‌رله‌مان، بێجگه له HDP له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه به نائاقلانه وه‌سفیكرد و رایگه‌یاند به داخه‌وه، ئێستا كه كاتی ركابه‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردن نییه.
ده‌میرتاش هه‌روه‌ها گوتی پاش كوده‌تای سه‌ربازی، به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی جیاكاری به‌رامبه‌ر HDP و خستنه ده‌ره‌وه‌ی له سیاسه‌ت، منداڵانه و نائاقلانه‌یه. نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هێشتا ئه‌نجامه‌كانی كوده‌تا وه‌ك پێویست وه‌رنه‌گیراوه. HDP كلیلی دیموكراسی توركیایه و شه‌ش ملیۆن ده‌نگی هێناوه و سێیه‌مین پارتی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانه.
گوتیشی هه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كوده‌تاچییه‌كانه كه پرسی كوردیان به سه‌رباز و سوپا حه‌واڵه كرد. ئێستا جارێكی تر HDP ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه و وه‌ك نه‌بوون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه به‌پێچه‌وانه‌وی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه باس له ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه ده‌كه‌ن.