سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان، جەختیان لە هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمه‌رگه کردەوە.
ئێواره‌ى رۆژی يه‌كشه‌ممه (20ـی ئابی 2023)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد، كه له جەنەرال ماتیۆ مەکفەرلەین، فەرماندەی پێشوو و جەنەرال جۆول ڤاول، فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و کونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی پێكهاتبوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا دووپاتكرده‌وه بۆ رۆڵى له فه‌رمانده‌ييكردنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ئه‌و هاوكارى و پشتيوانييه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش.
هەروەها سەرۆکی هەرێم هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ ماتیۆ مەکفەرلەین خواست و به‌خێرهاتنى جەنەرال ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و سه‌رخستنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش ده‌ربڕى.
هەر له دیداره‌که‌دا دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌کانی تاوتوێ کرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌که ده‌ربڕی.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
تاوتوێکردنی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
