سبەی 15یەمین لوتکەی بریکس دەست پێ دەکات
K24 - هەولێر:
سبەی سێشەممە 22ی ئاب، 15یەمین لوتکەی بریکس لە ئەفەریقای باشوور دەست پێ دەکات و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداری تێدا دەکات.
سبەی بە بەشداری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی، هەریەک لە وڵاتانی رووسیا، چین، هیندستان، بەڕازیل و ئەفریقای باشوور، 15یەمین لوتکەی بریکس لە شاری جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور دەست پێ دەکات و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
ئەجێندای لوتکەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری و فراوانکردنی بریکس و وەرگرتنی ئەندامی زیاتر، کە زیاتر لە 40 وڵات بهئومێدی ئهوهن ببن به ئەندامی گرووپەکە، لەوانەش ئێران، سعودیە، ئیماڕات و میسر.
بەهۆی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە لوتکەکە بەشدار دەبێت.