وێستگه‌یه‌كی میترۆ له له‌نده‌ن چۆڵكرا
هۆشدارییه‌كی ئه‌منی دراوه
K24 - هه‌ولێر:
وێستگه‌ی میترۆی "گۆڵدرز" له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا داخرا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هۆشدارییان له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكی گوماناوی له ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌كه به ده‌ست گه‌یشتووه.
میدیاكانی به‌ریتانیا ڕایانگه‌یاند" پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وه‌ك ڕێكارێكی ئه‌منی وێستگه‌ی "گۆڵده‌رز" یان چۆڵكردووه.