شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ناردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی عێراق دایه

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان هیچ پاساوێكی بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌بوودجه و مووچه‌ی بۆ نه‌نێرێت، ده‌شڵێت، سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت جارێكی دیكه ئه‌و بابه‌ته ده‌خه‌نه‌وه به‌ر باس و داوای مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2023) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵ جێبه‌جێ كردووه و جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ بوودجه و مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ده‌رگایه‌كی بۆ پرسی وردبینی له داهاته‌كان بۆ دیوانی چاودێری دارایی عێراق واڵا كردووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سبه‌ی (سێشه‌ممه 22ـی ئابی 2023) هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه، گوتیشی، بابه‌تی بوودجه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌خه‌نه‌ڕوو، جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی سه‌ری جێبه‌جێ كردووه و هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵی.
روونیشیكرده‌وه، بیانوویه‌كانی پێشووی حكومه‌تی فیدڕاڵ بریتی بوو له وردبینی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ، كه دواتر كاری خۆیان كرد و راپۆرتی خۆیان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ كردووه، به‌مه‌ش كۆتایی به پاساوه‌كانیان هاتووه.
هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان هیچی له ئه‌ستۆی نه‌ماوه، دوو ته‌مویلی دارایی له دوای په‌سندكردنی بوودجه، ده‌كه‌وێته لای حكومه‌تی فیدڕاڵ، دووپاتیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت دووباره داكۆكی له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆرانی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات به مافه‌كانیان بگه‌ن، به‌تایبه‌ت كه هێشتا مووچه‌ی مانگی ته‌ممووزی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌دراوه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2021) مه‌ریوان قه‌ره‌نی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 جه‌ختیكرده‌وه هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ كردووه، هاوكات بوودجه له په‌رله‌مان ده‌رچووه و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و دادگای فیدڕاڵیش په‌سند كردووه و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنیشی ده‌رچوونه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری ئه‌و پرس و بابه‌تانه بكه‌ن، كه هێشتا هه‌ردوولا له‌سه‌ری نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی، بۆ نموونه داهاته نانه‌ته‌وتییه‌كان، كه به‌پێی یاسای دارایی ده‌بێت هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه 50%ـی داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام مایه‌ی سه‌رنجه داوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن 100%ـی ئه‌و داهاته نانه‌وتییانه بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جه‌ختیشكرده‌وه، كه داواكارییه‌ی به‌غدا، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، روونیشیكرده‌وه سه‌رباری بیانوویه‌كانی حكومه‌تی عێراق، هاوكات هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش ده‌ستیان هه‌یه له دروستكردنی فشاره‌كانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه له كاتی په‌سندكردنی بوودجه‌شدا هه‌مان ئه‌و رۆڵه نه‌رێنییه‌یان گێڕا.
رۆژی 15ـی ئابی 2023، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به بووجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێم دوایانكردووه مووچه‌ی هه‌ردوو مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شت به‌یه‌كه‌وه بنێردرێت و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی هه‌شته‌وه هاوشێوه‌ی عێراق ره‌وانه بكرێت.
لەمبارەوە پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، بابەتی یاسای بودجە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێت.
جەختیشی کردەوە: "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین".
ئاماژەی بەوەشدابوو "سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی هەموو هاوکارییەکی تیمە تەکنیکییەکانی عێراق بکەن و هیچ پرسیارێکیان بەبێ وەڵام نەمێنێتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی دووشەممە 7ـی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بڵاوکردەوە، بەڵام تائێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق خەرج نەکراوە.
هاوكات نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی گوتبوو "ئەم مانگە حکومەتی فیدراڵی تەواوی پشکی هەرێمی کوردستان، کە لە یاسای بودجەی گشتیدا جێگیرکراوە و نزیکەی تریلیۆنێک و 250 ملیار دینارە، دەنێرێت و جەختی لەوە کردەوە، "هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی نەماوە".