به وێنه: داس وهشێنهكهی ئه‌ڵمانیا ببینه
ئه‌و ژنه‌ی كوشتوویه‌تی پۆڵۆنییه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ژنه‌ی له ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی سورییه‌وه به داس (ساتور) كوژرا خه‌ڵكی وڵاتی پۆڵۆنیایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی باشوری ئه‌ڵمانیا، كه په‌نابه‌رێك به داس (ساتور) هێرشیكرده سه‌ر چه‌ند كه‌سێك، ئه‌و ژنه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و پهنابهروه كوژراوه، به ڕه‌گه‌ز پۆڵۆنییه و له‌وكاته‌ی كوژراوه دووگیان بووه.
ئه‌و په‌نابه‌ره سورییه پێشتر له خواردنگه‌یه‌كی شاری "ڕیوتلنگن" ی باشوری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه پۆڵۆنییه كاری كردووه و كێشه له نێوانیاندا هه‌بووه،به‌ڵام ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه هۆكاری كێشه‌ی نێوانیان چیی بووه، پاش ئه‌وه‌ی هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ژنه‌كه كوشتویه‌تی و دوو كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش پۆلیس په‌نابه‌ره سورییهكهیان ده‌ستگیر كردووه و وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، پۆلیس له‌وكاته‌ی بكوژه‌كه ده‌گرن به توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)