به وێنه: ئه‌و 9 كه‌سایه‌تیه‌ی به‌ریان به كوده‌تاكه‌ی توركیا گرت
ئه‌ردۆغان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه
K24 - هه‌ولێر:
له كاتیكی ده‌ستپێكردنی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی دیار و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانی توركیا، ڕۆڵیان هه‌بوو له شكستپێهێنانی كوده‌تاكه.
هه‌ر یه‌ك له‌وانه له بوارێكدا هه‌وڵه‌كانی خۆیان خسته‌گه‌ڕ و توانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی كوده‌تاكه و به‌رپێگرتنی دروست بكه‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت، پاش ئه‌وه‌ی له میدیاكانه‌وه ده‌ركه‌وت و داوای له گه‌لی توركیا كرد، بۆ به‌رگرتن له كوده‌تاكه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و ئیداری و سیاسی به‌شێك بوون له‌و هه‌وڵه‌ی بۆ سه‌رنه‌گرتنی كوده‌تاكه دراو و له هه‌وڵه‌كانیشیان سه‌ركه‌وتوو بوون، له‌و ڕووه‌وه كه توانییان گه‌لی توركیا بكه‌نه به‌ربه‌ست بۆ شكستهێنان به كوده‌تاكه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا

عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆككۆماری پێشووی توركیا
بن عه‌لی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا
ئومیت دوندار فه‌رمانده‌ی سوپای یه‌كی توركیا
هاكان فیدان ڕاوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت)

مه‌لیح گوكچه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركیا (مه‌هه‌په)

كه‌مال كلچدار ئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا (جه‌هه‌په)