سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى نوێى هيندستان كرد
K24 – هەولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە مادان گۆپال، کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد، لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی کردەوە، کە هیندستان وڵاتێکە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن لە زۆر بواردا سوود لە شارەزای و پسپۆڕی ئەزموونەکانی وەربگرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ـی ئابی 2023)، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە مادان گۆپال، کونسوڵی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد، له ديدارێكدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگيريى خۆی و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى کونسوڵی گشتی هیندستان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هيندستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
لە راگەیاندروەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، كه هيندستان وڵاتێكه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌توانن له زۆر بواردا سوود له شاره‌زايى و پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى وه‌ربگرن، بۆيه گرنگه هه‌رێمى كوردستان بايه‌خ و گرنگى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان بدات. له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به گرنگيى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هيندستان كرد.
لەلایەن خۆيه‌وه، كونسوڵى گشتيى نوێى هيندستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌ركاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.