نزیكه‌ی 20 ته‌رم له دارستانه سووتاوه‌كانی یۆنان دۆزرانه‌وه كه گومان ده‌كرێت كۆچبه‌ری نایاسایی بن

K24 - هەولێر:
ته‌رمی نزیكه‌ی بیست كه‌س له دارستانه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی یۆنان دۆزرایه‌وه، كه گومان ده‌كرێت كۆچبه‌رانی نایاسایی بووبوون و له رێگه‌ی توركیاوه گه‌یشتبنه ناوچه‌كه و به‌هۆی سووتانی دارستانه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 22ـی ئابی 2023) یانیس ئارتۆبیۆس، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی یۆنان به ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند، 18 ته‌رم له پاركی دادیای نیشتمانی له شاری ئه‌لیكسه‌نده‌رۆبۆلی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی یۆنان و له نزیك سنووره‌كانی توركیا دۆزرانه‌ته‌وه. به گوته‌ی ئاتۆبیۆس ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كانی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، خاڵی ده‌رچوونی زۆربه‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانه بۆ ناو خاكی توركیا.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی یۆنان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له سه‌ره‌تای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارسته‌كان له‌وه‌ته‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا، ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته 20 كه‌س، كه یه‌كێكیان گومان ده‌كرێت كۆچبه‌ری نایاسایی بێت و ئه‌ویدیكه‌یشیان شوانێكی پیر بووه له باكووری ئه‌سینا.
سووتانی دارستانه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی یۆنان له هه‌ردوو دوورگه‌ی ئیڤیا و كیسنۆس و له ناوچه‌ی بۆیتای باكووری ئه‌سینای پایته‌خت به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك بایه‌كی به‌هێز و گه‌رمییه‌ك به پله‌ی 41 پله، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئاگره‌كه خۆش ده‌كه‌ن.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاگركوژانه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی یۆنان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 60 ئاگر به‌ربووه‌ته ناوچه‌كه و تا ئێستایش شه‌ش وڵات له‌میانی میكانیزمه‌كانی پاراستنی شارستانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوكارییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه فاسیلیس فاسراكۆگیانیس، گوته‌بێژی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه، رایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 120 كه‌س له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی قوبرس، رۆمانیا، چیك، كروانیا، ئه‌ڵمانیا و سڕبیا به‌شدارییان له كوژاندنه‌وه و دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كانی یۆنان كردووه.