لە مێردین سێ پۆلیسی توركیا كوژران

K24 - ھەولێر

لەسەر رێگای نێوان قۆسەل و وێرانشار لە شاری مێردینی باكووری كوردستان بۆمبێك بە كاروانێكی پۆلیسی توركیا تەقیەوە و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس كوژران.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی توركیا لەوكاتەی كاروانێكی پۆلیسی توركیا بە رێگای قۆسەل و وێرانشار لە شاری مێردینی باكووری كوردستان تێدەپەڕن، بۆمبێك بە كاروانەكەدا دەتەقێتەوە و سێ پۆلیس كوژراون.

دوای تەقینەوەكە رێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتەبەر و ھێزە ئەمنییەكان بە ناوچەكەدا بڵاوكراونەتەوە.