شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دەستبەکاربوونی دوو لیوای هاوبەش گەیشتە بەغدا

وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پێشمەرگە

K24 – هەولێر

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 23/8/2023، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دەستبەکاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە.

لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بۆ ئیدارەو میرە بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ گفتوگۆکردن دەستپێکردنی رێکارە کارگێریەکان دەستبەکاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکە چووینەتە بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش گفتوگۆ لەبارەی مووچە و پڕچەککردن و تەواوکردنی  رێکارە ئیدارییەکانی دەستبەکاربوونی دوو لیواکە دەکەین".

هەولێر و بەغدا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردستانییەکان و جموجوڵەکانی داعش رێککەوتون، دوو لیوای هاوبەش لەو سنوورانە جێگیر بکەن، لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە نزیکەی سێ ساڵە چاوەڕوانی دەستبەکاربوونن، تا ئێستاش رێکارەکانیان تەواو نەبووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ دەستبەکار بن.