راپرسییەک: ئۆکرانییەکان بههیچ شێوهیهك سازشکردن لەسەر خاکی وڵاتەکەیان قبوڵ ناكهن
K24 - هەولێر:
بەگوێرەی راپرسییەکی ناوەندی رازومکۆڤ و دامەزراوەی دیموکراسی ئیلکۆ کوچێریڤ لە ئۆکرانیا، 90 لەسەدی ئەو ئۆکرانییانەی لە راپرسییەکەدا بەشداربوون بەهەموو شێوەیەک دژی هەر رێککەوتن و سازشێکن بۆ رادەستکردنی خاکی ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە راپرسییەکەدا دوو هەزار و 19 کەس لە تەمەنی 18 بۆ 25 ساڵی بەشداربوون، لەو رێژەیەش کەمتر لە پێنج لەسەدیان لەگەڵ ئەوەدا بوون، بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ حکومەتی ئۆکرانیا سازش لەسەر بەشێک لە خاکەکەی بکات.
پێشتر سەرۆکی دەستەی سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشکرایکرد، ئەگەر ئۆکرانیا دەیەوێت ببێتە ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی، دەبێت دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی بێت.
لەلای خۆشیەوە، سەرۆکی ئۆکرانیا دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، بە دەستکەوتی باش و نوێوه دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی، لەوانەش، فڕۆکەی جەنگی ئیف-16 و پشتیوانی سیاسی نوێ.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی ئاماژەی بەوەشدا، لە دیدارەکانیدا بە تایبەتی گفتوگۆیان لەبارەی پاراستنی رێڕەوەکانی هەناردەی دانەوێڵە لەرێگەی دەریای رەشەوە کردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.