ئاواره‌كانی موسڵ به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه
چه‌ندین كاتژمێر به پێ راده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌وانه له سه‌نگه‌ره‌كانیان له نزیك موسڵ ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه ده‌بیسن كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له تاریكایی شه‌و هه‌وڵی ڕاكردن له ده‌ستی داعش ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و شاخانه‌ی كه به‌سه‌ر شاری موسڵه‌وه ده‌روانن و بوونه سه‌نگه‌ری هێزی پیشمه‌رگه.
شه‌وانه گرووپی دوو كه‌سی، سێ كه‌سی و زیاتر خۆیان ده‌گه‌یننه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، كه له پیاو، ژن، منداڵ و به‌ساڵاچوان پێك دێن. هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر به پێخاسی دێن، تا ده‌گه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
كه‌ناڵی CNN له راپۆرتێكدا باس له ژیان و چۆنییه‌تی ڕاكردنی ئاواره‌كانی موسل و په‌نابردن بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێت ئاواره‌كانی موسڵ بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان بگه‌یننه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پێویسته خۆیان له چه‌كداران داعش بشارنه‌وه و زۆر به وشیاری هه‌نگاو بنێن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه سه‌ر مین. ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌كاتی ڕاكردن له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گیراوان، ئه‌گه‌ر نه‌كوژرێن زۆر چانسیان هه‌یه.

هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌ی چوار تا پێنج كاتژمێر به پیاده دێن و پێویسته منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر شان هه‌ڵگرن، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن داعشه‌وه نه‌گیرێن و نه‌كه‌ونه سه‌ر مین و نیشانه شكێنه‌كانی داعش، به برسێتی و تێنوێتی و ماندوویی ده‌گه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
ئاواره‌یه‌ك كه خۆی به په‌رستار ده‌ناسێنێت، ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی وه‌حشیانه‌ی داعش و نه‌بوونی ئاو و خوراك و ئاسایش ڕامكردووه، كه چه‌كدارانی داعش ده‌كوژن و ده‌دزن". ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه "هیچ پێداویستییه‌كی ژیان له موسڵ نه‌ماوه، نه كاره‌با هه‌یه، نه ئاو و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه نه‌ماوه".

گوتیشی: "چه‌كدارانی داعش ده‌تكوژن ئه‌گه‌ر بە ڕۆژوو نه‌بی، ده‌تكوژن ئه‌گه‌ر نوێژ نه‌كه‌ی، ژنان ده‌كوژن ئه‌گه‌ر ده‌موچاویان دانه‌پوشن. بێجگه له كوشتن هیچ شتێكی تر ناكه‌ن. سزادانیان ته‌نیا كوشتنه و كوشتن".
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شاری موسڵ و شارۆچكه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر ڕایده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌رز بۆته‌وه، كه هێزه‌كانی عێراقی و كوردی به هێواشی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. له هه‌مان كاتیش‌دا هاوپه‌یمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا گوشاره‌كانی زیاتر كردووه و رایگه‌یاندووه زیاتر له 500 سه‌ربازی دیكه بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ره‌وانه ده‌كات.
پێش ئه‌وه‌ی كه داعش له مانگی حوزه‌یرانی 2014 بێنته ناو موسڵ، ژماره‌ی دانیشتوانی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س بوو. سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له لایه‌ن داعشه‌وه ڕایان‌كرد. ئێستا به نزیكیوونه‌وه‌ی رزگاركردنی شاره‌كه، زیاتر له سه‌دان هه‌زار كه‌سی تر چاوه‌ڕێی چوونه ده‌ره‌وه له شار ده‌كه‌ن.
هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ پێشوازی له‌و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن، كه شه‌وانه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕاده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌وه‌ش ده‌ترسن كه له‌وانه‌یه چه‌كدارانی داعش به چه‌ك و ماده‌ی ته‌قینه‌وه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بن كه به‌ڕاستی ڕایانكردووه.

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاش ئه‌وه‌ی كه له كه‌سانی ڕاكردوو دڵنیا ده‌بن، به ئۆتۆمبێل بۆ بنكه‌كانی نزیك ده‌گوازنه‌وه، كه ئاوارەكان پاش پشوودان باس له ژیانی خۆیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌كه‌ن كه ژنان ده‌بێ ده‌موچاویان داپوشراو بێت و پیاوان ریشیان هه‌بێت، ژیان له موسڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش زۆر سه‌خته، ده‌رفه‌تی كار نییه، له دوكانه‌كان هیچ شتێك بۆ كڕین نییه.
ئاواره‌كانی نوێی موسڵ له كۆتاییدا بۆ ئه‌و كه‌مپانه ده‌گوزارێنه‌وه كه له ناوچه‌كانی نزیك بۆ ئاواره‌كان دروستكراون. به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه چانسیان هه‌یه كه بتوانن خانوویه‌ك له شاره‌كانی وه‌ك به‌غدا یان هه‌ولێر یان كه‌ركوك به كرێ بگرن.
