میلان له ڕفاندنی یاریزانێكی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئاردا توران گفتووگۆ له نێوان یانه‌كانی بارسێلۆنا و میلان ده‌ستی پێكردووه.
رۆژنامه‌ی كۆرێرۆ یللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی میلان بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ناوه‌ڕاستكاری توركی ئاردا توران پێشكه‌شی بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه داوای زیادكردنی نرخه‌كه‌یان كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، ئه‌گه‌ر میلان 22 ملیۆن یۆرۆ ئاماده بكات، ده‌توانێت جانتاكه‌ی ئاردا توران بپێچێته‌وه و له كه‌ته‌لۆنیاوه بۆ میلانیۆ بیگوازێته‌وه.
ئاردا تورانی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای له نێوان ساڵانی 2004 ـ 2011 ناوبانگی گه‌وره‌ی په‌یدا كرد، دواتر به‌ره‌و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواسترایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، له هاوینی 2015 په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كرد.