ئاسایشی كه‌ركوك وێنه‌ی هێرشكه‌ره‌كانی سه‌ر باره‌گاكه‌ی پارتی بڵاوده‌كاته‌وه
هێرشیان كردبووه سه‌ر باره‌گایه‌كی پارتی له كه‌ركوك
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك،وێنه‌ی دوو كه‌س له‌وانه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای ناوچه‌ی "4" ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراویكی ئاسایشی كه‌ركوكدا هاتووه"كاتژمير (12,30) خوله‌كى شه‌وى رابردوو چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌يان له باره‌گاى ناوچه‌ى (4)ى سه‌ر به لقى (3)ى (پارتى ديموكراتى كوردستان) كرد له گه‌ره‌كى (ئازادى) شارى كه‌ركوك ، دواى ئه‌و رووداوه به چه‌ند خوله‌كێك هێزه‌كانمان به هاوكارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى كه‌ركوك توانيان له هه‌ڵمه‌تيكدا دوو له‌و ته‌قه‌كه‌رانه ده‌ستگيربكه‌ن به ناوه‌كانى (ر.خ.ت) و (ه.ا.ع) له گه‌ره‌كى (رووناكى) شارى كه‌ركوك ، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كانمان توانيان ده‌س بگرن به‌سه‌ر ئوتومبێلێكى جۆرى (BMW) به ژماره (43696 / كه‌ركوك) و دوو پارچه چه‌كى كڵاشينكوف،كه ئه‌و ته‌قه‌كه‌رانه له‌و رووداوه به كاريان هێنابوو ، تاوانبارى سييه‌م ده‌ستگير نه‌كراوه به‌لام ناو و ناونيشان و ته‌واوى زانيارى ته‌واومان له‌سه‌ری هه‌یه.
ئێستا ئه‌و ته‌قه‌كه‌رانه له به‌ريوه‌به‌رايه‌تيمانن و له ژير ليكوڵينه‌وه‌دان و له ده‌رئه‌نجامى ليكوڵينه‌وه هه‌موو لايه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ينه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو سێ چه‌كدار په‌لاماری باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانیاندا له شاری كه‌ركوك و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی باره‌گاكه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌كداره‌كان بوونه و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه دوو كه‌س له ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیر كران.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)