ریال مه‌درید به خێرایی بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه چۆته سه‌رهێڵ
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، زیدان له گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا بێهیوا بووه، بۆیه داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه كردووه بۆ ئیدین هازارد بچێته سه‌رھێڵ.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، 25 ته‌مووزی 2016، ئاشكرای كردووه كه هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا شكستی هێناوه، بۆیه زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه كردووه، ئیدین هازاردی یاریزانی چێڵسی بۆ بگوازنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیدان، به فلۆرێنتینیۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه كه ته‌نیا پێویستی به یاریزانێكی هێرشبه‌ره و پێویستی به هیچ یاریزانێكی دیكه نییه.
رۆژنامه‌ی ماركا، ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، له ئێستادا زیدان ته‌نیا چاوی خسۆته سه‌ر ئیدین هازارد و به هیچ یاریزانێكی دیكه رازی نییه، ئه‌مه‌ش وای له سه‌رۆكی یانه‌كه كردووه به خێرایی بۆ كڕینی هازارد بچنه له‌نده‌ن تا ئه‌م یاریزانه له چنگی چێڵسی ده‌ربهێنن.
یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگ، بۆ ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا دوو یاریزانی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی گه‌ڕاندۆته‌وه، فابیۆ كوینتراو له مۆناكۆ، یاریزانێكی دیكه‌ی لاویش له ئیسپانیۆله‌وه هاتۆته قه‌ڵای سپی، جگه له‌و دوو یاریزانه هێشتا هیچ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی نه‌كردووه.