زیدان شێوازێكی نوێ له یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا په‌یڕه‌و ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زیدان له‌به‌رخاتری مۆراتا و ئاماده‌نه‌بوونی كریستیانۆ پلانی یاریكردنی بۆ جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ده‌گۆڕێت.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، 25 ته‌مووزی 2016، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زیدان له یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا شێوازی یاریكردنی خۆی له 4-3-3 كه وه‌رزی رابردوو په‌یڕه‌وی ده‌كرد، به‌رامبه‌ر سێڤییا بۆ شێوازی (4-4-2) ده‌گۆڕێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، زیدان له جامی سووپه‌ری ئه‌رووپا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له هێڵی پێشه‌وه یاریی به (مۆراتا و بێنزیما) ده‌كات، له دوایین یاریی ئاماده‌كاریدا زیدان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆراتا ئه‌م دووانه‌ی به‌یه‌كه‌وه تاقیكرده‌وه و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یارییان كرد و ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد.
بڕیاره یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا له 9ـی مانگی دادێ له نێوان ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و سێڤییای پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ له یاریگه‌ی (ترۆندهایم) له وڵاتی نه‌رویج له كاتژمێر 21:45 به‌ڕێوه بچێت.