زانيوته پشيله له‌خه‌يار ده‌ترسێت؟
بزانه هۆكاره‌كه‌ى چييه
K24- هه‌ولێر
چه‌ند گرته‌يه‌كى ڤيدۆيى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى فه‌يسبووك و يوتيوب بڵاوكراوه‌ته‌وه تێدا، پشيله له ساته‌وه‌ختى نان خواردنى، خه‌يارێك له پشته‌وه‌ى خۆى ببينێت، به‌توندى راده‌چڵه‌كێت و له‌خۆى هه‌ڵده‌دات و به‌جۆرێك ترسێكى زۆرى ده‌كه‌وێته له‌شييه‌وه.
پرسياره‌كه لێره ئه‌وه‌يه، نهێنى ترسانى پشيله له خه‌يار بۆچى ده‌گه‌ڕيته‌وه؟
شاره‌زايان و پسپۆڕانى بوارى هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانى ئاژه‌ڵ، پێيان وايه پشيله له‌وكاته‌ى نان ده‌خوات، خه‌يارێكى بۆ له‌پشتييه‌وه دابنێت، له‌ناكاو خه‌يارێكه ببينێت، مێشكى ئاڵۆز ده‌بێت واده‌زانێت كه ئه‌مه ماره، چونكه ئه‌و وا بير ده‌كاته‌وه كه پێشتر هاتووه‌ته جێگايه‌كى ئه‌مين و هيچ شتێكى له‌و جۆره‌ى لێنه‌بووه، بۆيه راسته‌وخۆ بيرۆكه‌ى پشيله بۆ گيانداره دڕنده‌كان ده‌چێت به‌تايبه‌تيش مار، چونكه به‌مه‌زه‌نده‌ى ئه‌و مار شێوه‌ى له‌م جۆره‌ى هه‌يه و بۆيه كاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌روونى پشيله دروست ده‌كات و راده‌چڵه‌كێ، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كه زانى هيچ جوڵه‌يه‌ك ناكات و له‌شوێنى خۆيه‌تى به‌لايه‌وه ئاساييى ده‌بێت و ترسه‌كه‌ى نامێنێت.
سه‌رچاوه : المصرى اليوم