ریال مه‌درید یاریزانێكی ده‌فرۆشێت كه پێشتر له بارسێلۆنای كڕیوه
یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریداوه، یاریزانێكی یانه‌كه‌ی كه پێشتر له بارسێلۆنای كڕیوه بیخاته نێو بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه و به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری بێت.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 ته‌مووزی 2016، ئاشكرای كردووه، كه زیدان داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری یانه‌كه به‌شێوه‌ی خواستن بفرۆشێت.
ماریانۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می ریال مه‌درید له كۆی 29 یاریی 25 گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام زیدان بۆ ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتا و ده‌ركه‌وتنی لۆكاس ڤازكێز و مانه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێز نایه‌وێت به‌شداریی به‌م یاریزانه بكات، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بێت.
ماریانۆ، به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتی دۆمینیكانی كیشوه‌ری ئامێریكای باكووره، به‌ڵام له شاری بارسێلۆنا له دایكبووه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئیسپانیا له 2002 ده‌ستی به یاریكردن كرد، پاشان له نێوان ساڵانی 2009 ـ 2011 یاریی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، له هاوینی 2012 ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه لاوه‌ی له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه فڕاند.