بارسێلۆنا ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌ستی گۆمێزی ئاشكرا كرد
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا رایگه‌یاندووه سبه‌ی سێشه‌ممه ئاندرێ گۆمێس ده‌گاته بارسێلۆنا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكیه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به‌فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان بكرێت.
ئه‌م یاریزانه پۆرتوگالیه به‌گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات و بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌گاته 70 ملیۆن یۆرۆ، كه له‌سه‌ره‌تا بارسا35 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته ڤالێنسیا، ئه‌مه جگه له 20 ملیۆن یۆرۆی په‌یوه‌ست به ئاستی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی و 15 ملیۆنی دیكه‌ش وه‌كو پاداشت ده‌درێت به یاریزانه‌كه ئه‌گه‌ر چه‌ند خه‌ڵاتێكی تاكی بباته‌وه.
هاوكات یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه نرخی شكاندنی گرێبه‌ستی گۆمێز ده‌گاته سه‌د ملیۆن یۆرۆ.
ئاندرێ گۆمێزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له یۆرۆی 2016 ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال پێشكه‌ش كرد، راسته‌وخۆ كه‌وته ژێر چاوتێبڕینی یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گره‌وه‌كه‌ی له شانه‌ی شاهانه برده‌وه.