به‌ فه‌رمی بارسێلۆنا یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی گواسته‌وه‌

یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی لاوی بۆ ریزه‌كانی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی گواسته‌وه‌.

بارسێلۆنا به‌ فه‌رمی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ (جێرمی گویلێمێنۆت)ـی هێرشبه‌رێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی له‌ یانه‌ی سێرڤێتی سویسراوه‌ گواسته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، بارسێلۆنا ماوه‌ی ساڵێكه‌ چاودێری ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كات، دواجار ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ سویسراییه‌كه‌ گه‌یشتن رێككه‌وتن و ئه‌م ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تیپی دووه‌می بارسا ده‌كات.

جێرمی گویلێمێنۆت، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداریی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ ئاستی لاوان كردووه‌ و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌.