داعش فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به رێكخراوی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكایان له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و ئاژانسه‌ی سه‌ر به رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كه له رۆژئاوای ئه‌نبار، له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د خراوه‌ته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش كوژراوه.
تا ئێستاش هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌لایه‌ن گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌و باره‌یه‌وه نه‌خراوه‌ته‌وه روو.