له موسڵ ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون
75% ی ئاواره‌كان له دهۆكه
K24 – هه‌ولێر:
له‌و ماوه‌ی چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌ی داگیر كردووه له 10 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا، ملیۆنێك و 500 هه‌زار له خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه ئاواره بوون.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاندووه" زیاتر له ملیۆن و نیوێك خه‌ڵكی سڤیل، به‌هۆی داگیركردنی موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واوه ئاواره بوون.
حیسامه‌ددین ئه‌لعه‌بار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" كه 75% ئه‌و ئاوارانه هاتوونه‌ته پارێزگای دهۆكی هه‌رێمی كوردستان و 15% ی ئاواره‌كان هاتوونه‌ته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، و 10% ی ئاواره‌كان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر شاری به‌غدای پایته‌خت و شاری كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ی ناوچه‌ی فوراتی ناوه‌ڕاست له عێراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا باس له كردنه‌وه‌ی لقی تایبه‌ت به پێشوازی ئاواره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت"" پارێزگای نه‌ینه‌وا له هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و كه‌ركوك نوسینگه‌ی بۆ پێشوازی ئاواره‌كان و ته‌واوكردنی ڕێكاری په‌یوه‌ست به ته‌واوكردنی دۆسیه‌ی ئاواره‌بوون كردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش تا ئێستا دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، ڕۆژانه به شیوازی جیاجیا خۆیان ده‌رباز ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه ناوچه ئارامه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.