گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان دەستیپێكرد
چەندین بەرپرسی ئیداری دەگۆڕدرێن
K24 - ھەولێر
لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری لە دامەزراوە ئیدارییەكانی ھەرێمی كوردستان، بڕیارە بەم نزیكانە ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری لە سنووری پارێزگای ھەولێر بگۆڕدرێن، ئەمڕۆش ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەستبەكاربوونی چوار قایمقام پەسەند دەكات، بە گوێرەی زانیارییەكان ئەم گۆرانكاریانە چەندین بەرپرسی پلە باڵاش دەگرێتەوە.
عیماد رەفعەت سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی كوردستان24 راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەستبەكاربوونی چوار قایمقام پەسەند دەكات".
گوتیشی: "ئەم گۆڕانكاریانە لە پۆستە ئیدارییەكان بەردەوام دەبێت و چەندین بەرپرسی ئیداری لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەگۆڕدرێن، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پلانەیە كە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری لە حكوومەت رایگەیاندووە".
روونیكردەوە: "ئەو گۆڕانكاریانە جگە لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكان بەرپرسانی پلە باڵاش لە دامەزراوەكانی حكوومەت دەگرێتەوە و چەندین بەرپرسی ئیداری دەگۆڕدرێن".
پێشتر كوردستان24 زانیاری لەبارەی گۆڕانكاری لە پۆستی قایمقامی چوار قەزای سنووری پارێزگای ھەولێر بڵاوكردبووەوە كە ئەمڕۆ دەستبەكاربونیان پەسەند دەكرێت كە گۆڕانكاری له‌و پۆسته ئیدارییانه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، جوان رەفیق فەتحوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌حركه، بۆ پۆستی قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه پێشنیازكراوه.
هێمن قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا قادر، كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی داره‌تووه، پێشنیازكراوه پۆستی قائمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د قادر حه‌مه‌دئه‌مین، بۆ قامیقامیی قه‌زای چۆمان پێشنیاز كراوه، كه له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفانه.
كوێستان ئه‌حمه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌مامك، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی قائیمقامی قه‌زای ره‌واندز، پێشنیازكراوه.