ڤینگه‌ر سێیه‌مین ڕه‌فزی وه‌رگرت
یانه‌ی ئارسێناڵ دوای شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی جیمی ڤاردی و گۆنزالۆ هیگواین، ئه‌مڕۆ ڕهفزێكی دیكه‌شیان وه‌رگرت.
یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 ته‌مووزی 2016، له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌كه بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی یانه‌ی ئارسێناڵیان بۆ كڕینی ئه‌لێكسانده‌ر لاگازێتی هێرشبه‌ری یانه‌كه ڕه‌ت كردۆته‌وه.
یانه‌ی لیۆن له به‌یاننامه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه لاگازێتی كلیلی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌یانه و به هیچ نرخێك ده‌ستبه‌رداری نابن.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، یانه‌ی لیۆن ده‌یه‌وێت به‌م به‌یاننامه‌یه یانه‌ی ئارسێناڵ ناچار بكات كه بڕی پاره‌كه‌ی بۆ 40 ملیۆن پاوه‌ند به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌وكات ده‌ستبه‌رداری لاگازێتی ده‌بن.
لاگازێتی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، وه‌رزی رابردوو به تۆماركردنی 21 گۆڵ له دوای زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی لیگا وه‌نی گرتبوو، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی بلیتی گه‌یشتنیان به قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگی داهاتوو بڕی.