ئه‌مڕۆ په‌یكه‌رێك بۆ یاریزانێكی بارسێلۆنا دروست ده‌كرێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ له وڵاتی ئۆروگوای په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌رێك كه بۆ (لویس سوارێز) دروست كراوه هه‌ڵبدرێته‌وه.
په‌یكه‌ره‌كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاشی ناسراوی ئۆروگوای (ئالبێرتۆ ساراڤیا) دیزاین كراوه، كه تێیدا سوارێز له په‌یكه‌ره‌كه‌یدا تیشێرتێكی له‌به‌ره و وه‌ستاوه و تۆپێكیش له نێوان قاچهكانیدایه.
(ئالبێرتۆ ساراڤیا) پێشتریش په‌یكه‌رێكی هاوشێوه‌ی ئێسته‌ی سوارێزی بۆ یاریزانێكی پێشووی ئۆروگوای دروست كرد بوو، كه توانیبووی له فیناڵی مۆندیالی 1950 گۆڵی بردنه‌وه تۆمار بكات.