ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌ستگیر كرا
ته‌قه‌یان له باره‌گای پارتی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ته‌قه‌كه‌ره‌ی دیكه‌ش ده‌ستگیر كرا، كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سدا ته‌قه‌یان له باره‌گای ناوچه‌ی " 4 " ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردبوو له شاری كه‌ركوك.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كه‌ركوك "2" له‌و ته‌قه‌كه‌رانه‌ی ده‌ستگیر كرد، كه په‌لاماری باره‌گایه‌كی پارتییان دابوو له شاری كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك وێنه‌ی كه‌سی سێیه‌میشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه، كه وه‌ك به‌ڵێنیان دابوو، ئه‌مڕۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی دیكه‌شیان ده‌ستگیر كردووه.
ته‌قه‌كه‌ری سێیه‌م له‌كاتی ته‌قه‌كردن له باره‌گاكه‌ی پارتی ڕایكردبوو و خۆی شاردبووه‌وه، به‌ڵام له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وینه و زانیاری له‌سه‌ر دوو له ته‌قه‌كه‌ره‌كانی دیكه، ئاسایش ڕایگه‌یاندبوو كه زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ر كه‌سی سێیه‌میش هه‌یه و به‌و زووانه ده‌ستگیری ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌مڕۆ خۆی ڕاده‌ستی ئاسایش كردووه.
ئه‌و كه‌سه‌شی كه ده‌ستگیر كراوه ناوی( ی.غ.م) و له شه‌وی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌دا ته‌قه‌ی له باره‌گاكه‌ی پارتی له شاری كه‌ركوك كردووه.

تۆمه‌تبار (ی.غ.م)