كریستیانۆ خۆی گه‌یاند یه‌كێك له دیاترین خانمه هونه‌رمه‌نده‌كانی جیهان
له كۆنسێرتێكی شه‌وانه‌دا باوه‌شیان له یه‌كتردا
كریستیانۆ له پشووه‌كانی به‌رده‌وامه، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له كۆنسێرتێكی گۆرانیدا له ویلایه‌تی لاس ڤیگاس له ئامێریكا بینرا، دواتر سه‌مای له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو كرد.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 ته‌مووزی 2016، وێنه‌ی كریستیانۆ و جینیفێر لۆپێزى گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی بڵاو كرده‌وه كه باوه‌شیان له یه‌كترداوه.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له لاس ڤێگاس ئه‌مریكا، جێنیفێر لۆپێز له ساڵیادی رۆژی له‌دایكبوونی كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز كردووه و كریستیانۆش له شوێنی تایبه‌ت به VIP بۆ كه‌سه تایبه‌ته‌كان ئاماده كرا بوو دانیشتبوو، دواتر كریستیانۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له‌گه‌ڵ جێنیفێری ته‌مه‌ن 47 ساڵان باوه‌شیان له‌یه‌كتردا و سه‌ماشیان كرد.