به فه‌رمی...هیگواین په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد
شوێنی ئه‌لڤارۆ مۆراتا ده‌گرێته‌وه
یانه‌ی یوڤێنتۆس به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی كڕینی هیگواینی به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه راگه‌یاند..
یانه‌ی یوڤێنتۆس رایگه‌یاندووه كه هیگواینی هێرشبه‌ره ئارجێنتینایه‌كه به بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه له یانه‌ی ناپۆلی كڕیوه، به‌مه‌یش هیگواین ده‌بێته سێیه‌مین گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژوو له دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ و گاریس به‌یل.
پێگه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتیش رایگه‌یاندووه كه ئێستا هیگواین له ماڵه نوێیه‌كه‌ی خۆیه‌تی له شاری تۆرینۆ كه یانه‌ی یوڤێنتۆسی لێیه.
چوونی هیگواین بۆ یوڤی له كاتێكدایه، كه دوێنی سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی (دی لۆرێنتیس) رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هیگواین بۆ یوڤێنتۆس بچێت خیانه‌ت له خۆی ده‌كات، ده‌شڵێت: هیگواین باش ده‌زانێت نێوانی یوڤی و ناپۆلی وه‌ك سه‌گ و پشیله وایه.
هیگواینی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ره‌سه‌ن ئه‌رجێنتینیه، به‌ڵام له دایكبووی شاری برێستی فره‌نسایه، ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی له یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئارجێنتینا ده‌ست پێكردووه، دواتر له هاوینی 2007 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد، له 2013 بۆ ریزه‌كانی ناپۆلی گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردووش له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه به 36 گۆڵ بووه گۆڵكاری سێریا ئه‌ی.