به‌ فه‌رمی، پاریس سانجێرمانی یاریزانێكی ئارجێنتینی گواسته‌وه‌

یه‌كێكه‌ له‌ باشترین گۆڵدروستكه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی

یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ فه‌رمی، ناوه‌راستكارێكی له‌ یانه‌ی رۆزاریۆی ئارجێنتینا گواسته‌وه‌.

پاریس سانجێرمان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌ فه‌رمی له‌ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی كڕینی (جیۆڤانی لۆ سێلسۆ) بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز راگه‌یاند، به‌ڵام به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ نیوه‌ی وه‌رزی 2016 ـ 2017 له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆزاریۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، جیۆڤانی به‌ بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ كردووه‌.

جیۆڤانی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له‌ نوێترین لێدوانیدا بۆ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی گوتی: زۆر خۆشحاڵم كه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ یه‌كێك له‌ باشترین یانه‌كانی جیهان كردووه‌ كه‌ خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی باش و یاریزانی ئه‌ستێره‌یه‌، به‌تایبه‌تی دی ماریا و خافێر پاستۆری هاونیشتیمانم.

جیۆڤانی له دایكبووی شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینایه‌ و هه‌ر له‌و شاره‌ش ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووه‌، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی تانگۆشه‌.