له ماڵمۆى سويد رووداوێكى ته‌قه‌كردن بريندارى لێده‌كه‌وێته‌وه
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سويد بڵاويانكرده‌وه، له ناوه‌ندێكى بازرگانى شارى ماڵمۆى سويد ده‌نگى ته‌قه بيستراوه و ده‌نگۆى برينداربوونى ژماره‌يه‌ك كه‌سيش له ئارادايه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سويد بڵاويانكرده‌وه، له ناوه‌ندێكى بازرگانى شارى ماڵمۆى سويد ده‌نگى ته‌قه بيستراوه و ده‌نگۆى برينداربوونى ژماره‌يه‌ك كه‌سيش له ئارادايه.
زانيارييه‌كان سه‌ره‌تايين و تا ئێستا ورده‌كارى رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه نه‌زانراوه.
له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا ژماره‌يه‌ك رووداوى ته‌قه‌كردن و كوشتن و په‌لاماردان به چه‌قۆ له ژماره‌يه‌ك شار و وڵاتى ئه‌وروپا روويانداوه.
رێكخراوى داعش تا ئێستا به‌رپرسيارێتى خۆى له ژماره‌يه‌ك په‌لامارى هاوشێوه ده‌ربڕيوه.
له نوێترين زانياريدا پۆليس رايگه‌ياندووه، كه‌سێكى نه‌ناسراو ته‌قه‌ى له كه‌سێك كردووه و بريندارى كردووه.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه بريندارهكه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.