ئەگەری داخرانی نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان لە تاران ھەیە

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە تاران رايگه‌ياند، بەھۆی گرفتی ئابووری ئەگەری داخستنی نوێنەرایەتی ھەرێم لە كۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە.

K24 – هه‌ولێر:

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە تاران رايگه‌ياند، بەھۆی گرفتی دارايى ئەگەری داخستنی نوێنەرایەتی ھەرێم لە كۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان 24ی راگەیاند، ماوەی 10 مانگە بودجەیان لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ خه‌رجنەكراوە.

گوتيشى: گرفتیان لەگەڵ خاوەن موڵك بۆ دروستبووە. ئێستا نە دەتوانن گرێبەست نوێ بكەنەوە و نە دەتوانن قەرزی خاوەن موڵك بدەن، ھەربۆیە ئەگەری داخرانی نوێنەرایەتی ھەرێم لە ئێران ھەیە.