راهيبه‌يه‌ك: په‌لامارده‌رانى كڵێسه‌كه‌كه‌ى نۆرماندى به عه‌ره‌بى قسه‌يان ده‌كرد
دانييه‌ڵ، ژنه راهيبه‌يه‌كى كڵێسه‌ى ناوچه‌ى نۆرماندييه و ئه‌و له باره‌ى په‌لامارى سه‌ر كڵێسه‌كه و سه‌ربڕينى قه‌شه‌ى كڵێسه‌كه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موومان ده‌مانقيژاند ئه‌و كاره مه‌كه‌ن، به‌ڵام په‌لامارده‌ره‌كان قه‌شه‌كه‌يان سه‌ربڕى.
K24 – هه‌ولێر:
دانييه‌ڵ، ژنه راهيبه‌يه‌كى كڵێسه‌ى ناوچه‌ى نۆرماندييه و ئه‌و له باره‌ى په‌لامارى سه‌ر كڵێسه‌كه و سه‌ربڕينى قه‌شه‌ى كڵێسه‌كه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موومان ده‌مانقيژاند ئه‌و كاره مه‌كه‌ن، به‌ڵام په‌لامارده‌ره‌كان قه‌شه‌كه‌يان سه‌ربڕى.
داييه‌ڵ گوتيشى: په‌لامارده‌ره‌كان به عه‌ره‌بى قسه‌يان ده‌كرد و وێنه‌ى خۆيانيان ده‌گرت.
ئه‌و ژنه راهيبه‌يه، له لێدوانيدا بۆ ته‌له‌فزيۆنى BFM رايگه‌ياند، په‌لامارده‌ره‌كان قه‌شه‌كه‌يان ناچار كرد له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دابنيشێت و چه‌قۆيان خسته سه‌ر گه‌ردنى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ناو كڵێسه‌كه بووين هاوارمان كرد ئه‌و كاره مه‌كه‌ن.
داواكارى پاريسى تايبه‌ت به كاروبارى تيرۆر له فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، په‌لامارده‌ره‌كان قه‌شه‌كه‌يان له ته‌مه‌نى 86 ساڵييدا سه‌ربڕيوه.
پێشتر كه‌ناڵى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش بڵاويكردبوويه‌وه، كه دوو چه‌كدارى سه‌ر به داعش كرده‌وه‌ى سه‌ربڕينى قه‌شه‌كه‌يان ئه‌نجامدا.