هه‌ده‌په بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وروپا ده‌نێرێت
داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكه‌كانی پارتی گه‌لانی دیموكراتیك HDP بۆ سه‌ردانكردنی ئۆجه‌لان له ئیمرالی نامه‌یه‌ك بۆ كومیته‌ی بەرەنگاربوونەوەی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئەوروپا ده‌نێرن.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ له نامه‌كه‌یاندا بۆ میكۆلا گناتۆڤسكی سه‌رۆكی كومیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئەوروپا داوایان كردووه بۆ دڵنیابوون له ره‌وشی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان، شاندێك له كومیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌ردانی ئیمرالی بكات و ئه‌نجامه‌كانی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.
له نامه‌كه‌یاندا هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردووه كه له رۆژی 2 نیسانی 2015 رێگه به كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌دراوه سه‌ردانی ئۆجه‌لان له زیندانی دوورگه‌ی ئیمرالی بكه‌ن، كه پاش كوده‌تای 15 ته‌موز كه‌سوكار و پارێزه‌ره‌كانی داوایانكردووه رێگه‌یان پێ بده‌ن سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن.