قه‌یرانی وه‌رزشوانه‌كانی رووسیا له ئۆلمپیاد قوڵتر ده‌بێته‌وه
سزای زیاتریان به‌سه‌ردا سه‌پاند
فێدراسیۆنهكانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی41 وه‌رزشوانی دیكه له به‌شداریكردن له ئۆڵمپیادی ریۆ دی جانیرۆی 2016ـی برازیل دوورخسته‌وه، به‌هۆی ده‌رچوونیان له یاساكانی لێژنه‌ی ئۆڵمپی نێوده‌وڵه‌تی و سزادرانیان.
به‌مه‌ش ژماره‌ی وه‌رزشوانه دوورخراوه‌كانی رووسیا بۆ 108 وه‌رزشوان به‌رزبووه‌وه، كه پێشتریش 67 یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی ئاشكرابوونیان به به‌كارهێنانی ماده‌ی وزه‌به‌خشه‌كان دوورخرابوونه‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رووسیا رایگه‌یاند ژماره‌ی وه‌رزشوانه بهشداربووهكانیان له ئۆڵمپیاد387 وه‌رزشوانه، به‌ڵام له ئێستادا 279 یان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستا ئه‌م ژماره‌یه‌ش كه‌می كردۆته‌وه.
بڕیاره ئۆلمپیادی 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو به فه‌رمی ده‌ست پێبكات.