فه‌ره‌نسا ناسنامه‌ی هێرشبه‌رێكی كڵێسە ئاشكرا ده‌كات
ته‌مه‌نی 19 ساڵه
K24 - هه‌ولێر
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند یه‌كێ له هێرشبه‌رانی كڵێسە لە هه‌رێمی نۆرماندی له باكووری فه‌ره‌نسا ناوی عادل كرمیشه و 19 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه.
فرانسوا مۆلینس رایگه‌یاند هێرشبه‌ری به‌ناوی عادل كرمیشی 19 ساڵی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منییه‌وه ناسراو بووه، ماوه‌یه‌كیش به مه‌رج ئازادكرابوو. ساڵی رابردوو دوو جار به تۆمه‌تی گه‌یشتن به سوریا ده‌ستگیركرابوو و شوێنه‌كه‌شی به GPS بۆ پۆلیس ئاشكرا بوو.
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، ناسنامه‌ی یه‌كێ له دوو هێرشبه‌ری كڵێسەی رۆئان له هه‌رێمی نۆرماندی له باكووری ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند پێش ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بكوژرێن، هاواریان ده‌كرد "الله اكبر" و پشتێنی بۆمبه‌كراویان بەستبوو و سێ چه‌قۆشیان هه‌بوو.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به هێرشبه‌ره‌كه‌ی دووه‌م هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ست نییه. گوتیشی رێكخراوی داعش به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ گرتووه و رایگه‌یاندووه، له لایه‌ن "دوو سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" ئه‌نجامدراوه.
هێرشبه‌ره‌كان، قه‌شه‌یه‌كی 86 ساڵیان سه‌ربڕیوه و هاوڵاتییه‌كی تریشیان به سه‌ختی بریندار كردووه كه ره‌وشی ته‌ندروستی ناڵه‌باره.