سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه‌كانی قامشلۆ شه‌رمه‌زار ده‌كات
ئاماده‌یی هه‌رێم بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان پیشان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك بارزانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری قامشلۆ له رۆژئاوای كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات و ئاماده‌یی هه‌رێم بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان پیشان ده‌دات كه پێویسته دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو تواناوه به هانای لێقه‌وماوانی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی قامشلۆوه بچن.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بە پەلامارە تیرۆریستییەكانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 27ـی 7ـی 2016 بۆ سەر خوشك و براكانمان لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان زۆر دڵتەنگ و خەمناكم كە لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر، شەهید و برینداری لێ كەوتووەتەوە . زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەی تیرۆریستان دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم. پێویستە پارێزگای دهۆك و دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بە هەموو توانایەكیان یارمەتیی لێقەوماوان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی قامیشلو بدەن.