دڵی ئارسێناڵیان له لێدان خست
یانه‌ی ئارسێناڵ له دوایین یارییه دۆستانه‌كانی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی نوێ، یه‌كێك له باشترین به‌رگریكاره‌كانی تووشی پێكانی قورس بوو.
ئارسن ڤینگه‌ر له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی bbs sportـی ئینگلیزی‌دا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێر مێرتساكهری به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی كه له چه‌قی به‌رگری یانه‌كه‌ی یاریی ده‌كات له یارییه دۆستانه‌كه‌یان تووشی پێكانی چۆكی بووه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك داده‌بڕێت.
به‌پێی دوایین زانیاریی پشكنینه پزیشكییه‌كان، ئه‌م یاریزانه له یارییه‌كانی ده‌ستپێكی پرێمه‌ر لیگ داده‌بڕێت و ره‌نگه زیاتر له 4 مانگ له یاریگه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ناتوانێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی به‌شداریی گه‌شتی ئامێریكا و دوو یارییه دۆستانه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بكات.
مێرتساكهری ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2011 له یانه‌ی ڤێردهربرێمنهوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئارسێناڵ كردووه، وه‌رزی رابردووش له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن به‌شداریی 24 یاریی كردووه.