به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر كڵێسه‌كان هۆشداری ده‌دات
ریوشوێنی توندی ئه‌منی به‌رامبه‌ر كڵێسه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر كڵێسه‌كان و په‌رستگاكانی مه‌سیحییه‌كان هۆشداری ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی كه دوو هێرشبه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر كڵێسه‌یه‌ك له باكووری فه‌ره‌نسا و قه‌شه‌یه‌كی 84 ساڵییان سه‌ربڕی و كه‌سێكی تریشیان برینداركرد.
پۆلیسی به‌ریتانیا رێوشوێنی توندی ئه‌منی له به‌رامبه‌ر 47 هه‌زار كڵێسه گرتووه‌ته به‌ر.
هێرشی كڵێسه‌ی نۆرماندی له باكووری فه‌ره‌نسا كه لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه، به یه‌كه‌م هێرشی بۆ سه‌ر په‌رستگا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هێرشبه‌رێكی كڵێسه له ناوچه‌ی نۆرماندی دوو مانگ پێش ئێستا به هاورێیه‌كی خۆی گوتبوو: "ده‌چمه كڵێسه".
شه‌وی رابردوو، پۆلیسی دژه تیرۆری به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ئامانجكردنی په‌رستگاكان هۆشداریدا.
به‌رپرسێكی ئه‌منی به‌ریتانیا رایگه‌یاند داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی تر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌سیحییه‌كان و جوله‌كه و گرووپه‌كانی تری ئاینی له رۆژئاوا و شوێنه‌كانی تر.