به فه‌رمی بارسێلۆنا داهاتووی ماسكیرانۆی یه‌كلایی كرده‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی هه‌واڵی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی خافێر ماسكیرانۆی تا 3 ساڵی دیكه راگه‌یاند.
بارسێلۆنا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ماسكیرانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ تا 2019 له‌گه‌ڵ بارسا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماسكیرانۆ، له یانه‌ی ریڤه‌ر پله‌یتی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، دواتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆرنسیانز په‌یوه‌ندی خولی به‌رازیل كرد، پاشان له ده‌رگه‌ی یانه‌ی وێستهامی ئینگلیزییه‌وه هاته ئه‌ورووپا، له هاوینی 2010 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ بارسا گواستراوه‌ته‌وه، تا ئێستاش 282 یاریی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه و 2 نازناوی چامپیۆنز لیگ و 3 نازناوی لالیگای له‌گه‌ڵ چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلاوگرانا بردۆته‌وه.