بالۆتێڵی له خولی توركیاوه داخوازی كراوه

بالۆتێلی له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه لیڤه‌رپوول له لایه‌ن راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه‌وه په‌راوێز خراوه و ئێستاش له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یانه‌كه مه‌شق و راهێنان ده‌كات، یانه‌ی بێشكتاشی توركیاش ده‌یه‌وێت سوود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرێت كه سووپه‌ر ماریۆ تێیكه‌وتووه و بۆ ریزه‌كانی بیگوازێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، فیكره‌ت ئۆرمان، سه‌رۆكی یانه‌ی بێشكتاش هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی بالۆتێلی ده‌ست پێكردووه.
سه‌رۆكی یانه توركه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌وان ده‌توانن بارودۆخی ماریۆ باشتر بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئێمه به‌شداریی له چامپیۆنز لیگ ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی باش بۆ بالۆتێلی تا جارێكی دیكه خۆی بسه‌لمێنێته‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی بێشكتاش ئه‌وه‌شی دركاندووه كه بالۆتێلی ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ یاریكردن له بێشكتاش ده‌ربڕیوه، ده‌شڵێت: ئێمه بالۆتێلیمان ده‌وێت، ئه‌ویش ئێمه‌ی ده‌وێت.
بالۆتێلی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و مانچێسته‌ر سیتی كردووه، له هاوینی 2014 په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كردووه، 2 وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یانه ئینگلیزییه‌كه ماریۆی به میلان فرۆشتووه و ئه‌مساڵیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێی راگه‌یاندراوه كه له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه جێگه‌ی نابێته‌وه.