گۆرگه‌كان ده‌یانه‌وێت یاریزانێك له بارسێلۆنا بفڕێنن
یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا، ده‌یه‌وێت شوێنی میرالیم پیانیچی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی به یاریزانێكی بارسێلۆنا پڕ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی كۆرێری دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، به فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاردا تورانی یاریزانی توركی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌چێته سه‌ر هێڵ و بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئاردا ته‌رخان كردووه.
ئه‌رده توران ـی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، هاوینی رابردوو به فه‌رمی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیاوه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، دوای هاتنی ناوه‌ڕاستكاری پورتوگالی گۆمێز ئه‌وه‌نده‌ی تر شوێنی ئه‌و یاریزانه له پێكهاته‌كه‌ی له‌ق ده‌بێت.